یاریزانی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتێرمیلانی ئیتاڵی یەکەم کارتی سووری لەمێژووی خۆی ـدا وەرگرت دوای ئەوەی دوێنێشەو یانەکەی لەسەر دەستی یانەی ئۆدەنێزی توشی دۆڕان هات و کاپتنەکەی نیرازۆریش بەوەرگرتنی دووەم کارتی زەرد کرایە دەرەوەی یاریگا.
زانێتی لەوەتەی پەیوەندی بەیانەی ئینتێرمیلانەوە کردووە هیچ کارتێکی سووری وەرنەگرتووە لە خولی کاڵچیۆ تەنها یەکجار نەبێت کەلە جامی ئیتاڵیا وەری گرت لەبەرامبەر یانەی پارما و ئەویش پێش دوانزدە ساڵ لەیاری بەرامبەر پارما لەساڵی ١٩٩٩ .
دوای ئەوەی یاریزانی کۆڵۆمبی ئارمیرۆی لەناوچەی سزای خۆیان بەردایەوە و ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار کرد و یاریزانی خاڤیێر زانێتی لە خوولەکی ٨٥ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەمەش یەکەم کارتی سوورە بۆ زانێتی لەمێژووی خۆی ـدا لە خولی ئیتاڵیا لەدوای ٥٤٣ یاری .
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|سه شنبهبرچسب:,|